گه‌رما و گه‌رم
شەممە, 01 تشرینی دووەم 2014
وریابه‌ نه‌پچڕێیت.. نوکته‌ی هه‌ولێری
چوار شەممە, 14 ئەیلول 2011 20:27   

له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا ئه‌م نوکته‌ خۆشانه‌مان به‌ده‌ست گه‌شتووه و بڕیارماندا وه‌ک خۆیان بڵاویان بکه‌ینه‌وه‌‌، به‌ڵام تکایه‌ به‌رله‌وه‌ی بیانخوێنیته‌وه‌ سیکۆتینێکی باش و ده‌رزی و ده‌زویه‌کی عه‌نابی له‌لای خۆته‌وه‌ دابنێ تا وه‌ک ئێمه‌ت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت و با به‌م ڕه‌مه‌زانی موباره‌که‌ به‌ پچڕاوی‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌ نه‌تخه‌ن.. خوێنی خۆت له‌سه‌ر خۆت.. 


• سلێمانییه‌ک و هه‌ولێرییه‌ک ئه‌چنه‌ سه‌ر شاخێک ده‌وه‌ستن خۆیان بکوژن. کامه‌یان یه‌که‌م جار ئه‌مرێ؟ سلێمانییه‌که‌ یه‌که‌م جار ئه‌مرێ، چونکه‌ سلێمانییه‌که‌ به‌ هه‌ولێرییه‌که‌ ئه‌ڵێ دوا ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌خیر نوکته‌ له‌سه‌ر هه‌ولێری بکه‌م.. هه‌ولێرییه‌که‌ش توڕه‌ ده‌بێ و بۆکسی لێئه‌دات و هه‌ڵی ئه‌داته‌ خواره‌وه‌.. 
• ڕۆژێکیان فه‌ته‌ و حه‌مه‌ ئه‌چن بۆ به‌غا خۆیان فشئه‌که‌نه‌وه‌ که‌ فێری عه‌ره‌بی بوون.. فه‌ته‌ ئه‌ڵێ ته‌عال حه‌مه‌ بێ جگه‌ر بخۆ.. حه‌مه‌ش ئه‌ڵێ: شوکره‌ن فه‌ته‌ ته‌بیعه‌تم نایبات.. 
• فه‌ره‌ج ئه‌پرسێ ئه‌رێ جه‌زا گیان تۆ چۆن جگه‌ره‌ت ته‌رک کرد؟ جه‌زا ئه‌ڵێ کاکه‌ واز بێنه‌ ئه‌وه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌.. فه‌ره‌ج ده‌ڵێت به‌ قه‌بری کاکه‌ ئه‌حمه‌ی شێخ ده‌بێ پێم بڵێیت.. جه‌زا ئه‌ڵێ که‌ جگه‌ره‌که‌ ده‌رده‌که‌یت، پێش ئه‌وه‌ی بیخه‌یته‌ لێوت، بیخه‌ره‌ هینه‌که‌ت.. دوای چه‌ند مانگێک جه‌زا فه‌ره‌ج ده‌بینێ، ئه‌ڵێ ها جگه‌ره‌ت ته‌رک کرد؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ وه‌ڵا ته‌رکم کرد به‌ڵام ئێستا قنم فێربوه‌.. 
• بۆچی له‌ ڕۆژی یه‌کی نیساندا ڕوداوی هاتوچۆ له‌ سلێمانی زۆر ڕوده‌دات؟ وه‌ڵام: چونکه‌ کاتێک که‌ گڵۆپی سور ئه‌بینن وا ئه‌زانن درۆی یه‌کی نیسانه‌.. 
• سلێمانییه‌ک دێت بۆ هه‌ولێر و یه‌کسه‌ر ده‌بورێته‌وه‌.. که‌ دێته‌وه‌ هۆش خۆی، پێی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ بۆ بورایته‌وه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ هه‌ولێر زۆر زۆر خۆشبووه‌.. 
• له‌ ناوه‌ڕاستی سلێمانیدا کوڕێک هاوارئه‌کات و ئه‌ڵێ واو، واو.. کوڕێکی هه‌ولێریش ئه‌ڵێ بێزه‌حمه‌ت واو، واو مانای چییه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ واو داودی ڕه‌فیقمه‌، ئێمه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی حه‌رفی دال ناخوێنینه‌وه‌، بۆیه‌ داود بوه‌ به‌ واو.. 
• ئه‌مه‌ سێهه‌م جاره‌ نوکته‌ی ده‌نێرم و بڵاوی ناکه‌نه‌وه‌، لۆ؟؟؟؟؟؟ (تێبینی: سێ جار به‌به‌تاڵی ناردبووییییییی)

ڕێکەوتبینراو
سه‌رجه‌م179
شەممە. 011
۴شەم. 291
۱شەممە. 261
 

زیاتکردنی په‌یام


کۆدی دڵنیای
نوێکردنه‌وه‌

Sizar Music Kurdish Subtitle Latin